موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە قسهیهكى جیاوازى كردو ڕایگهیاند، "یەکی ئایار ڕۆژی بەکرێگیراوانه"، هاوكات ڕەخنەش لەیاسا بەرکارەکانی عێراق دەگرێت.
موقتهدا سەدر دهڵێت:"زیادەڕەوی ناکەم ئەگەر بڵێم 1ی ئایار ڕۆژی کرێکاران نییە، بەڵکو ڕۆژی بەکرێگیراوانە، لەبەرئەوەی بیرۆکەکە ڕۆژئاواییەو هیچ لۆژیکێک لەوەدانییە کرێکاران بەبۆنەی یەکی ئایار ئاهەنگ بگیڕێت لەکاتێکدا ئازار دەچێژێتو هیچ مافێکی نەبێو تەنها ملکەچی ئەرکەکانی بکرێت".
سەدر ڕەخنە لەیاسا بەرکارەکان دەگرێتو نوسیویهتى:"هیچ دەستەبەرییەک بۆ کرێکاران نییە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی لەسەر کارەکانیان ڕوبەڕوی دەبنەوە.
دەشڵێت:"دڵنیام، ئەگەر کرێکاران نەبونایە، وڵاتان بونیاد نەدەنرانو دروستنەدەبون، بەڵام بۆ مافی کرێکاران تەنها چەند یاساییەکی سڕکراوو پەکخراو هەیە کە نە سودی بۆیان هەیەو نە تێریان دەکات، هەربۆیە ڕۆژی کرێکاران تەنها دروشمو وتاردان نییە لێرەو لەوێ، بەڵکو دەبێت کرێکاران لەبونیادنانەوە، ئاوەدانکردنەوە، خۆشگوزەرانیو پێشکەوتن پێشەنگ بنو ڕێزیان لێبگیرێتو مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە".