ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌زیادكردنی 100 هه‌زار دینار بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاران و بڕیاره‌كه‌ش له هه‌فته‌ی داهاتودا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كرێكاران كردوه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه و مژده‌یه‌كی راگه‌یاندوه كه ئه‌ویش زیادكردنی موچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوه به‌بڕی 100 هه‌زار دینار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینكراوان له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ڕۆژی 17ی (ئایار/5)ی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەشنوسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکاران په‌سه‌ندكرد، به‌پێی یاساكه‌ش كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاران 500 هه‌زار دینار ده‌بێت.
كرێكاران لە رۆژی 1ی ئایاری هەمو ساڵێك بە ڕێپێوان و چالاكی جۆراوجۆر داوای پێدانی مافەكانیان دەكەن، لە دەیان وڵاتی جیهانیشدا ئەو رۆژە بە كرێی تەواوەوە پشوی فەرمییە.