سهرۆك وهزیرنو وهفدهكهى عێراق لەئەمریکا چەند گرێبەستێكى جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، زۆربەی گرێبەستو لێکتێگەیشتنەکان لەبواری ئابورییو داراییو وزەدان، بهگوێرهى ڕاگەیەنراوی حکومەتی عێراقیش، گرێبەستو لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ کۆمپانیاو دامەزراوە جیاوازە ئەمریکییەکان ئەنجامدراون.
لهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، بەشێک لەگرێبەستەکان لەگەڵ کەرتی تایبەتو بەشێکیشیان لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا بون، زۆربەی گرێبستەکانیش لەبواری وزەدان، جیا لەوەش کەرتی بانکیو کەرتی تەندروستیو ژێرخانی ئابوری بابەتی ناو بەشێکی دیکە لەگرێبەستەکانن.
ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە ئەمانەن:
1ـ کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک (بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا و وزە)
2ـ کۆمپانیای هانوێڵ (پێشخستنی هێڵی ستراتیکی گواستنەوە لە نێوان کێڵگە نەوتییەکاندا)
3ـ کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک (پێشخستنی کێڵگەکانی نەوت و گاز)
4ـ کۆمپانیای ماک (دروستکردنی بزوێنەری تایبەتمەند)
5ـ کۆمپانیای ترانس ئەتڵەنتیک (ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکان)
6ـ کۆمپانیای هانوێڵ (خزمەتگوزارییەکانی کۆنترۆڵکردن)
7ـ کۆمپانیای هانوێڵ (راگرتنی سوتانی گازی کێڵگە نەوتییەکان)
8ـ کۆمپانیای بیکەر هیوز (راگرتنی سوتانی گازی کێڵگە نەوتییەکان)
9ـ کۆمپانیای ئیمرسۆن (تەکنەلۆژیا بۆ ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکان)
10ـ کۆمپانیای GE (پیشەسازیی نەوتی)
11ـ کۆمپانیای ئارک (پیشەسازیی لە بواری گازی سروشتی)
12ـ کۆمپانیای ئیمرسۆن (پێشخستنی کەرتی وزە و ژێرخان)
13ـ کۆمپانیای GE (ئامێرەکانی گۆڕینی گازی دەردراو بۆ سەرچاوەی وزە)
14ـ کۆمپانیای هانوێڵ (نۆژەنکردنەوەت کێڵگە نەوتییەکان)
15ـ کۆمپانیای باکستەر (ئامێر و پێداویستییەکانی شتنی گورچیلە)
16ـ کۆمپانیای KBR (پێشختنی کێڵگە نەوتییەکان)
17ـ کۆمپانیای KBR (چارەسەری گازی سروشتی)
18ـ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (پێشخستنی کەرتی بانکی)
19ـ جەی پی مۆرگان (پێشخستنی کەرتی دارایی).