عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له هەشتەمین دیداری سلێمانی كه ئه‌مڕۆ له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد، باسی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد و له پانێله‌كه‌یدا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت".
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی سه‌ره‌رای دڵنیاییدان بۆ به‌رده‌وامیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باسی له دۆخی ناوچه‌كه و عێراق كرد و وتی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له ئاسایش و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه بژین، عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه ورده ورده هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێی خۆی، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه عێراق بازدانێكی گه‌وره بدات، لێكگه‌یشتنی سیاسی له ئاستێكی باشدایه، هه‌رچه‌نده هێشتا دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام عێراق هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت.
ده‌رباره‌ی هێرشه موشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، عه‌مار حه‌كمی وتی: "ئێران له خاكی خۆیه‌وه وه‌ڵامی ئیسرائیلی دایه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین عێراق له دۆخه‌كه تێوه‌بگلێت و سوورین له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق و ئێمه له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی عێراقین."
وتیشی: هیوادارین بگه‌ین به‌وكاته‌ی كه ده‌وڵه‌ت دۆسیه‌ی ئه‌منی دوور له گروپه چه‌كداره‌كان بگرێته‌ده‌ست..گروپه چه‌كداره‌كانیش چوونه‌ته رێككه‌وتن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كرد تا حكومه‌تی به‌غدا رووگیر نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌مریكا و پرسی كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزی هاوپه‌یمانان، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه وتی: ئه‌و پرسه له ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا نه‌بووه، ئێمه به په‌رۆشین بۆ گۆرانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێویاندا ئه‌مریكا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی.