ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا كە بەپێی هەموارەكە موچەی مانگانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە 170 هەزار دینارەوە زیاد دەكرێت بۆ 250 هەزار دینار.
ئاوێنە: دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان درا.
وتوشیەتی، بەپێی هەموارەكە موچەی مانگانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە 170 هەزار دیناربو، زیاد كرا بۆ 250 هەزار دینار.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە، هەمواری ئەم یاسایە دوای بڵاوبونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی، دەچێتە بواری جێبەجێكردن.