بڕیاره سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات. وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق-یش ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ واشنتن یه‌كێكه له‌سه‌ردانه گرنگهكانو ئامانجی چالاككردنی چوارچێوه‌ی هاوكاریه له‌هه‌مو بواره‌كاندا،
ئاوێنه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی ڕه‌سمی گه‌یشته واشنتن و بڕیاریشه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئهمریكاو ژماره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ واشنتن یه‌كێكه له‌سه‌ردانه گرنگه‌كان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا، ئامانجی چالاككردنی چوارچێوه‌ی هاوكاریه له‌هه‌مو بواره‌كاندا، بڕگه‌یه‌كی زۆر له ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیدا هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌ساڵی 2008وه جێبه‌جێنه‌كراون".
وتیشی، "په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش‌و سنوردار بون به‌لایه‌نی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، ئێستاش هه‌وڵێك هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی بازدانێك له كوالێتی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان، هه‌ربۆیه ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه كاراكردنی ڕێككه‌وتنی ستراتیژییه له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنانی سیاسی، ئابوری، بانكی، وزه، كه‌شوهه‌وا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه و ده‌توانین وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكه‌ین بۆ فراوانكردنی چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كان".
باسم عه‌وادی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی‌و پەیوەندیی سەربازییەکان و تاوتوێکردنی ئەرکی ئاییندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەجێندای سەردانەکەی سودانین بۆ ئەمریکا.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان دیدگایان هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و دۆسێیانه باسده‌كرێن كه ده‌كرا له‌ڕێگه‌ی لیژنه لاوه‌كییه‌كانه‌وه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرایه".