نەزاهە: لێكۆڵینەوە لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریدا دەكەین
  2024-04-09       339       

لەبارەی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە هاتنە ناوەوەی 306 كرێكاری میسڕی بە ناوی بەشداریكردن لە فێستڤاڵی شعری كەریم عێراقی، دەستەی دەستپاكی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. 

 دەستەی دەستپاكی عێراق (نەزاهە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لێكۆڵینەوەكانمان لەبارەی ئەو بەڵگانەوە دەستپێكردووە كە واژۆی فەرمی دكتۆر ئەحمەد بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری لەسەریانە پاش ئەوەی ڤیزا بۆ زیاتر لە 300 كرێكاری میسڕی بۆ دەستكەوتنی هەلی كار لە ناوخۆی عێراق وەرگیراوە، بەڵام بەپێ لێدوانی وەزیری رۆشنبیری بێت ئەو كەسانە بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی فێستڤاڵی شعری كەریم عێراق ڤیزایان پێدراوە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پێدانی ڤیزا لەژێر هەرناوێك دوور لەپێویستی خۆی كارێكی نایاسایی و هاوشێوەی پێدانی پارەیە لە بەرانبەریدا و شوێنی مانەوە و بەشداریكردنی ئەو كەسانەی ناویان لە لیستی ڤیزاكەدا هێندراوە جێگەی گومان و لێكۆڵینەوەن".
 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×