سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، چاوەڕوانی بڕیارێكی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن بۆ وەڵامدانەوەی بۆردوومانەكەی ئیسرائیل، كە چەند ڕۆژی ڕابردوو كونسوڵخانەی تارانی لە دیمەشق كردە ئامانج.
عەبدول عەزیز محەممەداوی (ئەبو فەدەك) سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ میدیا ئێرانییەكان دەدوێت.
ئەبو فەدەك ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا هاوبەشییەكە تەواو لە نێوان بەرەی مەقاومەی یەمەن، عێراق، لوبنان، فەڵەستین و ئێران هەیە، ئەوەشی ڕوودەدات لە ناوچوونی ئیسرائیلە، وتیشی، چاوەڕوانی بڕیاری ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئێرانین بۆ ئەوەی بزانین وەڵاممان بۆ هێرشەكەی ئیسرائیل چی دەبێت.
لە ١ی ئەمانگەدا ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لە ئەنجامدا چەند كوشتنی سەركردەیەكی سوپای پاسدارانی كوشت، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ئێران و گرووپەكانی دەكرێت، دژی ئەو هێرشەی ئیسرائیل.
جێگەی ئاماژەیە، ئیسرائیل دوای ئەنجامدانی ئەو هێرشەی سەر كۆنسۆڵخانەی ئێران لە دیمەشق، كۆمەڵێك ڕێكاری خۆپارێزی گرتووەتەبەر، یەكێك لەوانە ٢٨ نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆی لە سەرانسەری جیهان داخستووە، هەروەها هۆشداریی داوەتە هاوڵاتیانی لە دەرەوەی وڵات و سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستووەتە دۆخی ئامادە باشییەوە.