بریاره ئهمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق كۆبێتهوه دوو سکاڵا لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێ دەکات.
سکاڵای یهكهم لەلایەن ھەیبەت حەمەد عەباس و ئەحمەد مەزھەر جبوری تۆمارکراوە لەسەر جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و داوایان کردووە، سەرجەم رێکار و بڕیارەکانی دانیشتنی ژمارە یەکی رۆژی ١٣ی یەکی ئەمساڵ کە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، ھەڵبوەشێنرێتەوە.
سکاڵای دوهم لەلایەن یوسف کلابی و فالح فەیاز و حسێن موئەنس تۆمار کراوە لەسەر شەعلان عەبدولجەبار کەریم کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە داوایان کردووە ئەندامێتی شەعلان عەبدولکەریم ھەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە مەرجە دەستوری و یاساییەکانی تێدا نییە، ھەروەھا فەرمانێکی ولائی دەبکرێت کە رێگری بکات لە ئەنجامدانی کارەکانی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی دەردەچێت.