وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراقییەکان بەگشتیی سەردانی 171 ماڵپەڕی سێکسیی دەکەن، لەوانەش ماڵپەڕە ئەوروپیو ئەمریکی و ئاسیاییەکان، دهشڵێت:"عێراق لەلیستی ئەو وڵاتانە چۆتە دەرەوە کە زۆرترین سەردانو بینینیان بۆ سایتە سێکسییەکان هەیە"، ئاشكراشیدهكات، بهنوسراوى فهرمى داواى قهدهغهكردنى تیكتۆكیان كردوه.
هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئاشكرایكرد، “ژمارەی سەردانەکان بۆ سایتە سێکسییەکان لەماوەی مانگی یەکی ساڵی ڕابردودا زیاتر لەنیو ملیار سەردان بوە، هەروەها ژمارەی سەردانەکان بۆ ئەو سایتانە لەماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا کەمیکردوە بۆ 89 ملیۆن سەردان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراقییەکان سەردانی 171 سایتی پۆرنۆگرافی دەکەن، لەناویاندا ئەمریکیو ئەوروپیو ئاسیایی، ئێستاش عێراق لەلیستی ئەو وڵاتانە چۆتە دەرەوە کە زۆرترین سەردانو بینینی سایتە پۆرنۆگرافییەکانیان هەیە".
ئاماژەی بەدەرکردنی بڕیارێک لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە کردوە کە بەتەواوی پابەندە بۆ وەزارەتو لایەنەکانی تر بۆ بلۆککردنی سایتە پۆرنۆگرافییەکانو ناوەڕۆکی قێزەونو سوکایەتیکردن بەئایینو جادوگەرییو شتی تر کە مەترسییە بۆ پرسه کۆمەڵایەتییهكان.
ڕونیشیکردۆتەوە، لەڕێگەی پۆرتاڵە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتەكهیهوه ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکانیان بلۆککردوە، بەڵام وهكو خۆى وتى:"میکانیزمە تەکنیکییەکانی بەردەستمان سنوردارەو پێویستمان بەئامێرێکی وردی پشکنین هەیە بۆ زیادکردنی وریایی بلۆککردنەکەو ژمارەی ئەو ماڵپەڕە پۆرنۆگرافیانەی کە دەتوانرێت بلۆک بکرێن".
ئهوهشى وت:"وەک وەزارەتی پەیوەندییەکان، داواکارییەکمان پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆئەوەی ئەپڵیکەیشنی "تیک تۆک" قەدەغە بکرێت".