سه‌رباری ئه‌وه‌ی زیاتر له 50 ڕۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه نوێنه‌ری كورده له‌حكومه‌تی عێراق، له‌ئێستادا به‌سه‌ردانێك لهئهمریكایهو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێی شایسته داراییه‌كانی ئێران له‌بانكی (TBI) ده‌كات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ براین نیلسۆن، بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌شایسته داراییه‌كانی ئێران بكه‌ن، كه له‌بانكی بازرگانی عێراق (TBI)دایه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن‌و براین نیلسۆن، باسیان له‌و شایسته داراییانه‌ی ئێران كردووه، كه لهبانكهكهدا دانراون‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه تاوتوێكردووه.
سهردانو كۆبونه‌وه‌كانی فوئاد حسێن له‌ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، ناوبراو نوێنه‌ری كورده له‌حكومه‌تی عێراق‌و له‌ئێستادا دۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیانو موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و زیاتر له 50 ڕۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌رچه‌نده بەغدا زیاتر لە 607 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم دابه‌شكردنی موچەی ڕاگرتووه، به‌پاساوی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان.