وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت، رێگه به‌په‌كه‌كه ناده‌ن ببێته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق‌و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه عێراق‌و توركیا له‌دوایین كۆبونه‌وه‌یاندا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه‌و سورن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كانی نێوانیان.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "الحد"ی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستور نابێت خاكی عێراق ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا "رێگه به‌په‌كه‌كه نادرێت ببێته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی".
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "په‌كه‌كه له‌عێراق بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق و توركیا له‌دوایین دانیشتن و كۆبونه‌وه‌یاندا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه‌و سورن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنووری نێوانیان."
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری باسی له‌وه‌ش كردووه، رێگه به‌په‌كه‌كه ناده‌ن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای عێراق توانای هه‌یه كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه بكات‌و رێگه نه‌دات خاكی وڵاته‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و پاساو بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو هه‌ریه‌ك له‌هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا‌و یاسا گولەر، وەزیری بەرگری لەگەڵ ئیبراهیم کالین سەرۆکی دەزگای هەوڵگری تورکیا سەردانی بەغدایان كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق كۆبونه‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لەکۆبونەوەکاندا پرسی ئاسایش‌و وزه‌یان تاوتوێ كردووه.