بەغدا ١٠٠ ملیارى دیکە دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت
  2024-03-15       839       

بریکارى پێشوى وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکراى دەکات، بەغدا ١٠٠ ملیار دینارى دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

ئاوێنە: فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت، لەماوەی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی ١٠٠ ملیار دیناری دیکە بخاتەسەر هەژماری وەرزارەتی دارایی هەرێم، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ڕۆژى ١٣ى مانگ، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدا بڕیاردرا موچە دابەشنەکرێت، لەکاتێکدا بەغدا نزیکەى ٦٠٠ ملیار دینارى ڕەوانەى هەرێم کردووە.

هەرچەندە تائێستا دیارنییە کەى موچە دابەش دەکریت، بەڵام وتەبێژى یەکێتى ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەدان ئەو پارەى هاتووە دابەشبکرێ بۆ موچە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×