نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، پێویست ناكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بمێننه‌وه، چونكه مانه‌وه‌یان یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی ئێستا حكومه‌ت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
نوری مالیكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، هه‌ندێك له‌و قه‌یرانانه‌ی كه حكومه‌ت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ندێك هێزی سیاسییه‌وه‌یه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تیش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رده‌وامی حكومه‌ت مسۆگه‌ر بكات له كاره‌كانیدا.
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، نوری مالیكی وتی، "هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سورن له‌سه‌ر دانانی خشته‌ی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، هه‌ندێك كێشه له‌ناو پێكهاته‌كاندا ڕویانداوه، ئه‌و كێشانه‌ش وایانكردوه دۆخی سیاسی ئاڵۆزی به‌خۆوه ببینێت.
نوری مالیكی ده‌شڵێت، "دۆخی پشێوی ناوچه‌كه نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی سیناریۆ ئه‌گه‌رییه‌كانه‌وه ده‌وروژێنێت و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری نوێ دێنێته ئاراوه".