باڵیۆزخانه‌ی كۆریای باشور له عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و كۆریای باشور ساڵانه گه‌یشتوه‌ته نۆ ملیار دۆلار، به‌جۆرێك عێراق به‌بڕی زیاتر له ملیارێك دۆلار ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی هاورده ده‌كات، كۆریاش، به نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار نه‌وتی عێراق ده‌كڕێت.
سۆنگ سوجۆی باڵیۆزی كۆریای باشور له به‌غدا ڕایگه‌یاند، "عێراق بازاڕێكی گرنگه بۆ هه‌نارده‌كردنی كۆریایی، دیارترینیان ئۆتۆمبێل و ئامێری ئه‌لیكترۆنییه، كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیار و 196 ملیۆن دۆلار بو، به‌و پێیه‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌رهه‌می كۆریایان پێ باشتره به‌هۆی كوالێتی به‌رز و نرخێكی مامناوه‌نده‌وه".
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی هاورده‌كردن له عێراقه‌وه، ئاشراشیكردوه، تێچوی هاورده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ كۆریای باشور، بڕی حه‌وت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بوه كه ئه‌مه نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانیشی له‌خۆده‌گرێت و له‌كاتێكدا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه ڕه‌نگه به تێپه‌ڕبونی كات جیاواز بێت"
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، كۆریا له گۆڕه‌پانی ئابوری عێراق به‌درێژایی ساڵانی رابردو بونی هه‌بوه و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌هۆی په‌یوه‌ندی دۆستانه و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵاته‌وه.