وەزارەتى بازرگانى عێراق وادەى دابەشکردنى بەشەخۆراکى تایبەت بەمانگى ڕەمەزانى دیاریکردو ڕاشیدهگهیهنێت، ئه‌و بهشهخۆراكهى دابه‌شده‌كرێت له‌چوار ماده پێکهاتوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى بازرگانى عێراق، هەفتەى داهاتوو بەشەخۆراکى تایبەت بەمانگى ڕەمەزان لەڕێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا دابەشدەکرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەى وه‌زاره‌تى بازرگانیدا ئاماژە بەپێکهاتەى بەشەخۆراکییەکەش کراوە كه بریتین له"شەعرییە، مەعکەرۆنى، ئاردى سفرو نیشاستە".
وەزارەتى بازرگانى ڕونیدەکاتەوە، "هاوکات بەشەخۆراکى مانگانەش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت کە پێکهاتوە لەشەش مادەى خۆراکى سەرەکىو بەوەش کۆى گشتى ئەو مادە خۆراکییانەى کە بەسەر هاوڵاتیاندا بۆ مانگى ڕەمەزان دابەشدەکرێت دەبنە 10مادە".