ئەمرۆ دادگای تاوانەکای کەرخ بڵاویکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ هادی سەلامی ئەندامی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق دەرکردووە، دەشڵێن، سەلامی بە تۆمەتی ناوزڕاندنی وەزارەتی بازرگانی عێراق سزای شەش مانگ زیندانی و بڕی یەک ملیۆن دینار پێ بژاردنى بۆ دەرچووە.
ئەمرۆ لەبارەی دەستگیرکردنی هادی سەلامی ئەندامی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق، دادگای تاوانەکانی کەرخ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ هادی سەلامی ئەندامی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق دەرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەلامی بە تۆمەتی ناوزڕاندنی وەزارەتی بازرگانی عێراق سزای شەش مانگ زیندانی و بڕی یەک ملیۆن دینار پێ بژاردنى بۆ دەرچووە.
جێگای ئاماژەیە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا هادی سەلامی باسی لە گەندەڵی سەبەتەی خۆراک و خراپی کەرەسەتەکانی کرد.