سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق ڕایگەیاند کە لەڕۆژانی داهاتوو ناوی گەورە ئاشکرا دەکەین لەوانەی کە لە گەندەڵی تێوەگلاون.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئاداری ساڵی 2024 حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکیەکانی دیداری ڕافیدەین رایگەیاند کە بەرنامەی حکومی پاڵنەرێکی بەهێزە بۆمان لەبواری نەهێشتنی گەندەڵی و دەستەکەمان هەڵمەتی ( ئەمەت لەکوێبوو ) دەستپێکردووە، کە لەوانە دەکۆڵێتەوە کە گەندەڵیان ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حەنون وتیشی لەپێشوودا دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوە کەلە ناوچەی عەرەبیدا بێوێنەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کاری دەستپاکی لە دەستنیشانکردنی گەندەڵی و ناردنی بۆ دادوەریدا بەرجەستە دەبێت،لەسەرەتاشەوە کە بەرپرسیارێتیمان وەرگرت فشارە سیاسیەکانمان پشتگوێخست و پشتیوانیکردنی حکومەتیش بۆئێمە دەسەڵاتی بە دەستەی دەستپاکی بەخشیوە.