سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەگوێرهى ڕاسپاردە نوێیەکانی سندوقەکە، دەبێت عێراق هەناردەی غەیرە نەوتی زیادبکاتو داهاتی حکومەت بەرزبکاتەوە، ئەویش لەپێناو ئەوەی ئابورییەکەی بەر بەشۆکی دابەزینی نرخی نەوت نەکەوێت.
سندوقەکە لەڕاپۆرتەکەیدا هۆشدارییداوە لەدابەزینی زیاتری نرخی نەوتیان درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پڵهس کە پێیوایە بەئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەریی لەسەر حساباتی داراییو دەرەکیی عێراق دەبێت، لەکاتێکدا پێیوابوە پێویستە وڵاتەکە لەپێناو جێکردنەوەی دەستی کاری خێرا ڕوو لەهەڵکشاو، سەرنجی لەسەرئەوەبێت کە داهاتە نانەوتییو بەردەوامەکانی بەرزتربکاتەوە.
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیی ئامۆژگاریی دەکات سەرنجی لەسەر گەشەکردنی داهاتی نانەوتیی بێتو هەوڵیش بدات بەرهەمی دیکە گەشە پێبدات.
سندوقەکە مەزەندەیکردوە گەشەی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینەی غەیرە نەوتیی عێراق لەساڵی 2023دا بەڕێژەی 6% زیادیکردوە دوای دابەزینی لەساڵی 2022، لەکاتێکدا ڕێژەی هەڵاوسانی سەرەکیی لەئاستێکی بەرزەوە دابەزیوە کە 7.5% بوو لەمانگی یەکی ساڵی 2023 بۆ 4% تا کۆتایی ساڵ.
ئەو هۆشدارییەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیی دوای ئەوەهات، چەند دەزگایەکی پەیوەست بەلێکۆڵینەوەی داراییو نەوت، پێشبینیدەکەن بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، لەکاتێکدا بەشێکیان پێیانوایە بەرزدەبێتەوە.