بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری بە کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 207 ملیۆن و 455 هەزار و 635 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 186 ملیۆن و 835 هەزار و 635 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، 20 ملیۆن و 620 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 150 هەزار و 700 دیناری عێراقی، کەبەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیووە.
لە هەمان کاتدا، نرخی دراوە جیهانییەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:
100 یۆرۆ بە 160 هەزار دینارە
100 پاوەن بە 189 هەزار و 250 دینارە
100 دۆلاری ئەمەریکی یەکسانە بە 30 هەزار و 80 لیرەی تورکی
100 دۆلاری ئەمەریکی یەکسانە بە پێنج ملیۆن و 500 هەزار تمەنی ئێرانی