بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دا، مەرجی دانانی سەرمایەی لە کاتی مۆڵەت وەرگرتنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو هەڵگرت.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌ت ده‌داته كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان و مه‌رجی دانانی سه‌رمایه‌ی دوو ملیار و ٥٠٠ هه‌زار دیناریش هه‌ڵگیرا.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڵبه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی بانكی ناوەندی عێراقیان كرد، له لایه‌ن عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشوازییان لێ کرا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ختیار حاجی محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا نیشتیمانییه‌كان و كازم نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به دواداچوونی دامه‌زراوه داراییه نابانكیه‌كان ئاماده‌ی بوون، باس له گرفته‌كانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له بانكی ناوه‌ندی عێراق كرا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن.
ئه‌وه‌ش خرایەڕوو، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان مه‌رجی دانانی سه‌رمایه‌ی دوو ملیار و ٥٠٠ هه‌زار دینار هه‌ڵگیرا كه پێشتر وه‌ك مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌بوایه كۆمپانیاكان ئه‌م بڕه پاره‌یه له بانكی ناوه‌ندی عێراق دابنێن.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندیان ته‌واو كردووه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا مۆڵه‌تی بانكی ناوه‌ندییان پێده‌درێت.