سەرۆکی دادگای فیدراڵی: بەبێ هەژماری بانکی مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرێت
  2024-02-27       1009       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیوەندیی بە سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە دەکات و سەرۆکی دادگاش داوایەکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لێدەکات.

ئاوێنە: میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، تەیف سامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق ئەنجامداوە، لەپەیوەندییەکەدا باسی لەوەکردووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگا بکات، لەبەرامبەردا سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق وتویەتی، ئەم مانگە بەگوێرەی لیستی موچە پارە بۆ هەرێم بنێرە.

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق بە وەزیری دارایی وتووە:"لەمانگی داهاتووەوە بەبێ کردنەوەی هەژمار پارە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێریت".

هاوکات هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا لەبەغداوە ئاگادار نەکراونەتەوە لەوەی لیستی موچەی فەرمانبەران بنێرن.
 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×