ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیناریۆكانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ڕونكرده‌وه، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌رنجه‌ی ڕوی له دادگای فیدڕاڵی كردوه و راشیگه‌یاند، "به كۆده‌نگی نێوان كوتله سیاسییه‌كان كاندید هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێك له‌م روه‌وه دروست نه‌بێت".
عائید هیلالی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، "دادگای فیدڕاڵی شه‌رعیه‌ت بدات به دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، شه‌علان كه‌ریم دور ده‌بێت له كێبڕكێكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێنه‌ران له‌داهاتودا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كوتله سوننیه‌كان پێویستیان به ڕێگه‌یه‌كی ده‌ربازبون هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دیكه بدۆزنه‌وه كه بتوانن له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون و بیكه‌نه كاندیدی یه‌كگرتو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه بدات و بیكاته نایاسایی".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی بڕیاری پاراستنی دانیشتنه‌كه بدات، كێشه‌یه‌كی گه‌وره ڕوده‌دات، ڕه‌نگه كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز و باوه‌ڕپێنه‌كراو تێپه‌ڕێنێت و ببێته شوێنگره‌وه‌ی حه‌لبوسی كه ئه‌ویش شه‌علان كه‌ریمه، به‌ڵام به كۆده‌نگی نێوان كوتله سیاسییه‌كان كاندید هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێك له‌م لایه‌نه‌دا دروست نه‌بێت".
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 13ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌ن و جێگرتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدا، له خولی یه‌كه‌می ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان، شه‌علان كه‌ریم 152 ده‌نگ، سالم عیساوی كاندیدی هاوپه‌یمانی سیاده 97 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی ناكۆكیه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
رۆژی 24ی هه‌مان مانگیش، موحسن مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی "وه‌رگرتنی پاره وه‌كو به‌رتیل" له دواین دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتێكدایه كه 14ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا ئه‌ندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتهوه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌یه‌كی "ساخته‌كار"ی تۆمه‌تبار كرا و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار لەیس دلێمی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا.