لە چەندین وێبسایت و هەژماری رۆژنامەنووسان دەنگۆی دەستگیركردنی سەركردەی باڵای چەكدارانی حەماس بڵاوكراوەتەوە و تا ئێستا راستی ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستنەكراوەتەوە.
سەفوان ئال-شێخ، توێژەر و رۆژنامەنووسی دیاری سووری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" شەوی رابردوو هێزەكانی بەرگری ئیسڕایل توانیویانە یەحیا سینوار، سەركردەی باڵای بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەر بكەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەرگری ئیسڕائیل نایەوێت هەواڵی دەستگیركردنی ئەو سەركردە تیرۆریستەی حەماس بڵاوبكاتەوە، چونكە ئامانجی دەستبەسەركردنی خالد میشعەل-یشە".
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل و تەنانەت هێزەكانی بەرگری ئەو وڵاتەش ئەم هەواڵەیان بە فەری بڵاو نەكردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی وێنەی ساتی دەستگیركردنەكەی یەحیا سینوار بڵاوكراوەتەوە.