له هه‌ڵكشانێكی نوێی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به غه‌ززه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه تا له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی بوونی نابێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 18ی كانوونی دووه‌می 2024، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه مادام له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وا رێگه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی نادات و ده‌ڵێت: "ململانێكه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌یه".
ناتانیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاند، ئه‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌یه، بێ سه‌ركه‌وتنێكی ره‌ها، كۆتایی به شه‌ڕه‌كه نه‌هێنێت، به جۆرێك غه‌ززه ببێته شوێنێكی له چه‌ك داماڵراو و پێیوایه: "راگرتنی شه‌ڕه‌كه، پێش به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان، په‌یامی لاوازی ده‌نێرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌مو ئامانجه‌كان به‌دیدێن و ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن، پێویستی به چه‌ندین مانگه و ئیسرائیل "به‌شێكی" له ئامانجه‌كانی به‌دیهێناوه و "رۆژی دوای شه‌ڕه‌كه، باڵاده‌ستی ئیسرائیل و داماڵینی چه‌ك له غه‌ززه ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و باس له‌وه ده‌كات كه ئیسرائیل، سێ به‌شی كه‌تیبه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس-ی تێكشكاندووه و په‌لاماری ئێرانی داوه كه له پشت هێرشی حوسییه‌كان و حزبوڵاوهیه.