سەرەتای ساڵی دووهەزاروحەوت، تازە کۆمپانیای وشە دامەزرابو، لەژمارە شەستویەکی رۆژنامەی ئاوێنەدا لەسەر سیناریۆکانی دوای مردنی مامجەلال وتارێکم بڵاوکردەوە تیایدا باسم لەپەیوەندیەکانی نێوان مامجەلال و نەوشیروان مستەفا کردبو، نوسیبوم :
- دوانهیهكن بهبێ یهكتریو به یهكیشهوه ههڵناكهن.
- ههتاكو ئێستا سهرچاوهی دارایی یهكێتی له دهرهوهی وڵات به پرۆژهی بهرههمهێنو مومتهلهكاتو پارهی كاشی بانكهوه نهزانراوه، چهند كهسێكی خانهوادهی مام جهلال نهبێت هیچ كام له ئهندامانی مهكتهبی سیاسی نازانن چهندهو چۆنهو لهكوێیه.
- خوێندنهوهیهكی سهرهتایی بۆ رابردوی ئهو تێكۆشهرانهی کۆمپانیای وشە، دهمانگهیهنێته ئهو بڕوایهی كه ههرگیز دهستبهرداری یهكێتی نابنو ئهبن به قهڵغانی ههڕهشهی دابهشبون.
- بهبێ ئامادهیی تهواوی ههڤاڵانی كۆمپانیای وشه، بێ تهوافوقو پرسو رای ئهوان (ی.ن.ك) ئهوماڵه دهبێت كه لایهكی رووخاوهو دیوارهكهی روخاوهو عهیبو عاری دهكهوێته ئهو گۆڕهی، ئهوجا روو له ههڵدێرو لاوازی دهكات.
چەند رۆژێکی کەم و لەگەڵ ( خەلیل عەبدوڵا ، عوسمان شاکر و عادل عەلی ) لەگردی زەرگەتە سەردانمانکرد . ناراستەوخۆ ناوەرۆکی وتارەکەی رۆژنامەی ئاوێنە بوە باس و پرسیاری دانیشتنەکەمان، من وتم:
( تکایە یەکێتی جێمەهێڵە . مامجەلال نەخۆشە و لەمردنی ئەوا جگە لەتۆ کەسیترمان نیە).
ئەوەندە بەس بو کەدەرگای قسەکانی بکاتەوە و بەشێوەیەک بدوێ من وەڵامی نوسینەکەی خۆشم وەربگرم:
+ تۆ ئەزانی باوکی مامجەلال چەند ساڵێکە مردوە، ئەوانە بەبنەماڵە تەمەنیان درێژە و من پێش ئەو ئەمرم.
+ یەکێتی وەک ئەو لەوەڕە پاکژەی لێهاتوە کۆمەڵێک کەس تیایدا دەلەوەڕێن، ئەرکی من ئەوەنیە خەڵک لەناو یەکێتی بهێنمە دەرەوە بەڵکو کاردەکەم بۆ ئەوەی چیتر کەسیتر نەچێتە ناو ئەو لەوەڕگایە . هیچیان لەخەمی گشتیا نەماون و ئیش بۆ ماڵومناڵەکانیان ئەکەن.
- دوای راپەڕینیش کەبێدەنگ بویت لەو نالەباریانەی پارتی بۆ بەهێزکردنی هەژمونی خۆی لەکوردستانا ئەیکرد، پێت ئەوتین ئێمە وەک ئەو دایکەمان لێهاتوە لەپێناوی ئەوەی مناڵەکەی نەبێ بەدوو کەرتەوە ئەیبەخشێ بەژنێکیتر .. ئەمجارەش لەگەڵ یەکێتی ئەکەویتەوە سەر هەمان دوڕیان و ئەبێت مناڵەکە لەمردن رزگار بکەیت.
بەدێڕێک وەڵام سەرسامی کردین کەوتی ( ئەمجارە گەر بکەومە مەوقیفێکی لەوجۆرەوە، بەدەستی خۆم مناڵەکە ئەکوژم).
نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەکەی، کامیان ئەویتریانی کوشت؟
لەنیو سەدە و بەرەو ژوری تەمەنمدا، هیچ کەسێکم نەبینیوە و نەناسیوە وەک نەوشیروان مستەفا سود لەقسەکانی وەربگرم، هەمو جارێک و ئەگەر چەند دەیقەیەکیش دیدار بوبێت، شتێکی لێوە فێر بوم.
ئەو کە قسەی لە بوارەکانی مەعریفە، سروشت و کایەکانی ژیان دەکرد، شتێکی ئەوت کەس نەیبیستبوو ! بەشێوەیەک ئەدوا من هەرگیز قسەکانیم لەبیر نەئەچۆوە.
مەراقم ئەوە بوو، کەبۆچی وەک هەندێک کەس زۆر نزیکی نەبوم ؟ لەکاتێکدا سێ دەیە و زیاتر بەرپرسی یەکەمی کاری سیاسی و رێکخراوەییم بوو، ئێرەییشم بەوانە ئەبرد کە هاوتەمەن و هاوڕێی چەند ساڵەی بون و لەگەڵیا ژیابون.
دوای مردنی ئنجا زانیم ئەوانەی من ئێرەییم پێبردون نەهیچی لێوە فێربون و نە ناسیویشیانە ! عەجەب مابوم کە ئەمبینی، ئەمزانی و ئەمبیست هەندێکیان چ دوژمنێکی سەرسەختی مێژوی ئەو پیاوە و بیرکردنەوە و تەنانەت کەسایەتیەکەشی بون.
شەش ساڵ تێپەڕی و تەنیا یەک کەسیش لەوانەی وێنە و ناوی نەوشیروان مستەفا و ژیان و مەرگی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکار دەهێنن، نەیانپرسی کچە تاقانەکەی خۆشەویستی نەوشیروان مستەفا لەکوێیە ؟ کەس بەتەلەفۆنێکیش گوێی لەدەنگی نەبوە و ناپرسن بۆ ؟ کەسیان نازانن ئەو کچەی کەهەمیشە لەئەقڵ و سەلاریدا باوکی باسیدەکرد و شانازی پێوە دەکرد بۆچی سەری خۆی هەڵگرت و نەگەڕایەوە بۆ ئەو کوردستانەی باوکی هەمو ژیانی خۆی پێ بەخشی؟
حەمە تۆفیقی کاندیدی سەرۆکی هەرێم چی بەسەرهات ؟ خۆ هەموان دەزانن دکتۆر محەمەد عەلی رێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی، لەنوسینێکدا باسی تەکەتولەکەی حەمەتۆفیق و کۆبونەوەکانی بۆ دەرپەڕاندنی هاوڕێکانی نەوشیروان مستەفا کردبو کاتێک کە لەسەرەمەرگ و ئاویلکەدا بوو!
لەیەکەم رۆژی شین و پرسەکەشیدا هەر ئەو حەمەیە بەگوێی کوڕەکانیدا ئەیچرپاند و ئەیوت ( قادر و عوسمان ) بونە هۆی مردنی باوکتان نابێت بهێڵین بێنە پرسەکەیەوە!
کاتێک من بە (سەید عومەرم) م وت ئەو کوڕانە بانگ بکە و ئاگاداریان ببە چونکە کاکە حەمە و هەندێکیتریان قسەی خراپیان بۆ دەکەن لەوەڵامدا وتی ئەوە ئیشی خێزانی خۆیانە!
هەرگیز ئەو کۆبونەوەیەی یەکەم رۆژی مردن و پێش ناشتنیم بیرناچێتەوە کەبۆ خەرجی و مەراسیمی پرسەکە رێکخرا، ئاواتی شێخ جەناب وتی:
+ هیچ پارەیەکمان بۆ خەرجیەکانی ئەم تەعزێیە نیە چۆن و لەکێ داوا بکەین؟
- برنج و شلەیەکی سادە بدەین بەو خەڵکە و بزانن کەخۆمان و بزوتنەوەکەمان پارەمان نیە جوانتر و باشترە لەوەی بۆ ئەو مەراسیمە پارە لەخەڵک وەربگرین.
کۆبونەوەکە، بڕوایان بەو وەڵامەی من هێنا بەڵام دواتر زانیم ئاوات چەندین دەفتەر دۆلاری لەماڵی مامجەلال بەناوی پرسەکەوە وەرگرتوە، سێ رۆژی نانخواردنی خەڵکەکەش بەو گەرمایە کەمێک مریشک و برنج و شلەی سادەی پەتاتە و فاسۆلیا بوو ! کە هەموشیان دەیانزانی خوڵک و نەریتی خواردنی پرسەگێڕان لەکوردەواری، بەتایبەت شاری سلێمانی چۆنە و چ مانایەک دەبەخشێت.
هاوڕێ بەناو نزیکەکانی لە سکرتێری جڤات کەخۆی خاوەن کارگە و رێکخەری ژورێک کۆمپانیا و یەکێ بەنزینخانە و مۆڵ، رێکخەری ژورێکیتر موڵکی گشتی داگیرکردبو، ئەویتریان زەوی کشتوکاڵی و غابات و...هتد
هەریەکەشیان ئەیانویست و کاریان بۆ ئەوە دەکرد نەوشیروان مستەفا لەخۆیان بچێت . هەریەکێکیان پەڵەی رەش بەکام دەستەیانەوە بوایە، ئەو دەستەیانی بەشانی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفادا دەهێنا ! کردیان و ئێستا کوڕەکانی خاوەنی هەمو ئەو بەرژەوەندیە ناشەرعیانەن کەئەوان بەتاک هەیانبوو، ئەشڵێن لەباوکمانەوە بۆمان جێماوە.
بەشبەحاڵی خۆم لەلایەک بەکوڕەکانی و لەلایەکیتر لەناو چڤاتی نیشتیمانیەکەیدا وتم:
( مردنی نەوشیروان مستەفا بەدەست ئێوە و هاوڕێکانێتی، ئەتوانن بیکەن بەخاوەنی کارگە و موڵک و ماڵ و بۆ هەتایە بیکوژن ! ئەشتوانن بڵێن خاوەنی یەک مەتر زەوی و هیچ پارەیەک نەبوە، بۆ هەتا هەتایە بژی و کورد شانازی پێوە بکات، گەر هەڵەیەکیشی کردبێ ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی جڤاتەکەیە راستیبکاتەوە ) . هەندێکیان بەگژما هاتنەوە ! کاتێکیش وتم پێویستە مەرحەبای پارتی نەکەین هەتا لەسەر بڕیار و فەرمانی گرتن و بەتیرۆریست ناساندنی رێکخەرە گشتیەکەمان داوای لێبوردن لە بزوتنەوەکە و خانەوادەکەی نەکات و مافی مێژویی بۆ نەگەڕێنێتەوە . هەموان بێدەنگ بون، یەک کەسیان دەستێک یانەخۆ دەنگێکی هەڵنەبڕی پشتیوانیم بکات ! بەپێچەوانەوە ئەوان و کوڕەکانیشی لەبەرئەوەی لەچاوەڕوانی "پوڵ و پۆست و پاراستن " ی پارتی دیموکراتی کوردستانا بون بەهانەیان بۆ رێکەوتن و هاوپەیمانێتی دوو قۆڵی دەهێنایەوە.
من ئەمزانی پیلانێکی کوشندە لەئارادایە، زۆر کەسم لێئاگادار کردەوە، لەناویانا ئاکۆ محەمەد وەهبی و مەحمود رەزا کەخۆیان بەدوو کەسی خزم و دڵسۆزی نەوشیروان مستەفا ئەزانی ! کەمیش نەبون ئەوانەی بڕوایان وابو کەئەو زاتە خۆی لەدوا مانگەکانی ژیانیدا، بڕوای بەو فیکر و بەرنامەیەی خۆی نەمابو وەک ئەوانەی ناو لەوەڕگاکەی یەکێتی نیشتیمانی لەخەمی کوڕەکانیدا بوو ! بەڵام من هەر ئەڵێم نەوشیروان مستەفا لە جۆزەردانا نەمرد!