گریان دەرەنجامی تەوژمی هەست و نەست و فشاری دەروونە. دیوە شاراوەکەی تری خەندەوبزەو پێکەنینە…هێزێکی نووستووی خەواڵووە زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە بەردەم ختوکەدانێکیدەرەکیەوەو بەرەو رووی دونیای دەرەوەیدا دەتەقێتەوە.
گریان پانتایەکی بەرتەسکی هەیە و قوڵپی گریان و تەقینەوەی لە یەکەم چرکەساتدا هێزەناوەکیەکەی دەردەخات و دونیای دەرەوەی خۆی لە ئاستی فشارو ئازاری پەنگ خواردوویناوەکیەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
گریان کاردانەوەی رۆحە بەرامبەر بە لەدەستدان، یا ترس لە روودان، یا خەفەتی بەسەرچوونیزەمەنێک و تەمەنێک، یا ماڵئاوایی لە شوێنێک و کەسانێک.
گریان کەرەسەی خۆ خاڵی کردنەوەی دەروونێکی نائارام و چرکەساتی دەسپێکی باوو زریانێکیبە تەوژمی هەست و نەستە تێک چڕژاوەکانی ناخێکی ئاڵۆزکاوو دونیای ئاڵۆزو تاریکیدەروونە.
لەکاتی گریاندا هەموو دەرگاو پەنجەرەکانی هاتنە ناوەوەی ناخ دادەخرێن، گوێ چیتر ئاگای لەدەنگەکانی دونیای دەرەوەی نیە…ئاڕاستەی گریان تاک ئاڕاستەیە تەوژمەکەی وابەستەی ئاستیزامی دەروون و بارستای ئەو فشارەیە بۆتە هۆکاری خودی گریان.
هەمیشە لەگریاندا نهێنیەکی شاراوە هەیە، تەنیا بکەرەکە پێی دەزانێ و هەستی پێدەکات و لەناویدا نقوم دەبێ.
(٢)
توانەوە لە ناو ماهیەتی ترس
ئەوە موعجیزە نیە ترس لە ناو دەبات.
ترس وەهم و خەیاڵی روودانی رووداوێک یا بەسەرهاتێکە، روودان یا روونەدانی شتێک یاسەپاندنی حاڵەتێکە، رەنگە لە خراپترین حاڵەتدا ناخی مرۆڤ بهەژێنێ، یا چارەنووس بەرەودۆخێکی تر ببات و ئاڕاستەی ژیان بۆ ئەبەد بگۆڕێ.
ترس حاڵەتێکی دەروونی و دیوەکەی تری ئارامی و ئاسوودەییە. ترسی بەردەوام دوای ماوەیەکوەک موتەکە سەرلەبەری ژیان دەخاتە ژێر رکێفی تەوژمی خۆیەوە و هەموو کونج و کەلەبەرێکدەگرێتەوە و رووبەری هەناسەدان و جووڵە بەرتەسک دەکاتەوە .
ترس یەکسانە بە خووگرتن بە دۆخی نامتمانەیی و دڵەراوکێوە.
ئاوێتەبوون لە ناو ماهیەتی ترسی نەبڕاوە، شوێن پێ بە هیواو گەشبینیەوە لەق دەکات وبەرانبەرە بە لە سێدارەدانی هیوا.
ترسی بەردەوام لە دووبارەبوونەوەی تاڵی و سوێریەکانی پانتای ژیان یا رووداوێکی کتوپڕیسیاسی یا کۆمەڵایەتی، پرۆسەیەکە هەر دەسپێکەوە تا دوا وێستگەی ژیان گەر چارەسەر نەکرێت،ئاڵنگاریەکە تەنیا دڕدۆنگی و کۆمەڵێک نەخۆشی تری دەروونی بەرهەم دەهێنێ و دواجار ژیان وکەسایەتی مرۆڤەکان وێران دەکات.
(٣)
دونیای ئێستامان
دونیای ئەمڕۆمان تا ئاستێک لە رابردوومان دوور کەوتۆتەوە، ناسینەوەی بەم تایبەتمەندیانەیئێستایەوە لە رووخاندنی کيوێک سەختترە.
جیاوازیەکان بنەڕەتی و گەورەو زەق و بەرچاون. دونیای ئێستامان لە وێناکردنی جوانیەکانیرابردوو بێتوانایەو پرۆسەی بێنرخ کردنی دوێنێ پرۆسەیەکی بێوەستان و تیژڕەوە.
یەکێک لەم جیاوازیە بوونیادیانە, وجوودی ئینسانە تاک رەهەندەکانە. ئەمجۆرە مرۆڤانەبەرهەمی دونیای مۆدێڕن و تەواو ماتریاڵین و واهەست دەکەی تەنیاوتەنیا بۆ یەک ئامانج و یەککردار و بەدیهێنانی یەک خەون دروست کراون.
ژیان کردن لە رووبەرێکی بە تەوژمی ئالودەی لەمجۆرە، ئاڵنگاریەکی گەورەیە و هەر چرکەساتێکی یەکسانە بە رۆژێک و هەر رۆژێکی بە قەد ساڵێکە.
(٤)
شوناس
ئیتر ئوتۆمبێل و خانوو و شوێنی نیشتەجێ بوون لەوە دەرچوونە وەک ئامرازێکی هاتوچۆ یاگواستنەوە و ژیان کردن وێنا بکرێن.
لەو کۆمەڵگایانەی بە دۆخێکی پاشاگەردانی و ناجێگیری سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیداتێدەپەڕن، پرسی شوناس یەکێکە لەو گرفتانەی تا سەر ئێسقان رەگی لە ناخی تاک بە تاکی کۆمەڵگادا داکوتاوە.
لەم تایپە کۆمەڵگایانەدا تاکەکان بۆ وێناکردنی کەسێتی و شوناسی کۆمەڵایەتیان پەنا بۆ هەمووجۆرە بیرۆکەیەک دەبەن.
بنەوانی هزروتێگەیشتنێکی لەمجۆرەش لە هەستێکی نەوەستاوی خۆ جیاکردنەوەیەکیبەردەوامی نامەعریفی و رووکەشگەراوە سەرچاوە دەگرێ و تەنانەت جۆری ئوتۆمبێل و پلەوپۆست و شوێن و ئەو خانووەی تاکەکان تیایدا دەژین، دەکرێتە هەڵگری تایبەتمەندی ئەوشوناسەی تاکەکان دەیانەوێ لە پانتای کۆمەڵگادا پێی بناسرێنەوە.
لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ( هەمووان) بێوچان لە هەوڵدا دەبن وەک هەمووان و وەک (ئەوانیتر) بژین.
دواتر ئەم خواستە لە میانەی چەکەرە کردنی حەزوویست و خواستێکی لغاوپچڕاودا دەبێتەداینەمۆی پرۆسەیەکی لاسایی کردنەوەیەکی بێ مانا و کێ بەرکێیەکی خۆجیاکردنەوەیبەردەوام و هێنانەئارای کۆمەڵگایەک، تاکەکانی لە بری باڵاکردنی مەعریفەو پێشکەوتن، لاساییکردنەوە بەرهەم بێنن و وەک یەک بیر بکەنەوەو خاوەنی یەک جۆرە دیدگاو دونیابینی بن.