نرخى گرامێک زێر بە ٦٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى و هەروەها، لە هەمانکاتدا نرخى بەرمیلێک نەوتیش بەجێگیرى مایەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٥ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٤ هەزار و ٣٧٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و دوو دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٤ دۆلار و ٣٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨١ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبۆتەوە بەو پێیەى دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا ، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٧٠ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٤ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٨٨٩ لیرەى تورکى.