نرخی دراوەكان و زێر و نەوت لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
  2025-04-15       398       

نرخى گرامێک زێر بە ١٠٣ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی دوو هەزار دینار دابەزی و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی٢٠٠ دینار دابەزی.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٢٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦١ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ١٠٣ هەزار و ٦٩١ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە سێ هەزار و ٢٢٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ١٠٣ دۆلار و حەوت سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە  بڕی دوو هەزار دینار دابەزی.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٤ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٢٠٠ دینار دابەزی بەوپێیەی دوێنی هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٠ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٧٥٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×