به‌های دۆلار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕوبه‌ڕوی فشار بۆوه و به نزمترین ئاستی مامه‌ڵه‌ی سێ مانگی رابردو به‌رامبه‌ر به یۆرۆ و دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران پێشبینی ده‌كه‌ن له ساڵی داهاتودا ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا دابه‌زێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌بینن.
ئاوێنه: جوڵه‌كان له سه‌ره‌تای بازرگانی ئاسیادا كه‌م بون، به‌ڵام پێوه‌ره‌كانی دۆلار له تێكڕای جوڵه‌ی 200 خاڵی دوێنێ دوشه‌ممه دابه‌زی، چونكه به‌رزبونه‌وه‌ی یوانی چینی بوه هۆی خولێكی دیكه‌ی دابه‌زینی به‌رچاو بۆ دراوی ئه‌مریكا.
پێوه‌ره‌كانی دۆلار كه پێوانه‌كردنی ئه‌دای دراوی ئه‌مریكییه به‌رامبه‌ر به سه‌به‌ته‌یه‌ك كه شه‌ش دراوی سه‌ره‌كی تێدایه، هه‌فته‌ی ڕابردو به ڕێژه‌ی 1.9% دابه‌زیوه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی داهاتی بۆنده‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی شه‌وێكدا 0.5%ی دیكه‌ی له‌ده‌ستداوه و گه‌یشتوه‌ته 103.44 خاڵ.
دوێنێ دوشه‌ممه به‌های یۆرۆ گه‌یشته به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی سێ مانگدا و گه‌یشته 1.0952 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یارمه‌تییه سنورداره‌كانی پیێر ونش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، كه دژی پێشبینییه‌كانی بازاڕ بو بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سود له مانگی (نیسان/4)ی 2024دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، یوان به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی سێ مانگدا به‌رامبه‌ر دۆلار تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندی چینه‌وه، هه‌روه‌ها دۆلاری ئوسترالی و نیوزله‌ندیش به‌رامبه‌ر به دراوی ئه‌مریكی به‌رزبونه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كی لاوازدا، نرخی یوان به‌رزبوه‌وه، به‌جۆرێك به‌رزبونه‌وه‌ی خۆی بۆ 7.1640 دۆلار دۆلار پاراست، به‌های دۆلاری ئوسترالیش كه‌مێك به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 0.6561 دۆلار، كه‌مێك له خوار به‌رزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردوه‌وه بو كه دوێنێ دوشه‌ممه تۆماركرابو و گه‌یشته 0.6564 دۆلار.
دۆلاری نیوزلاندیش به 0.6040 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها به‌های ئه‌لین بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌دا به‌رزبوه‌وه و له شه‌وێكدا گه‌یشته 148.1 دۆلار بو و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به 148.3 دۆلار جێگیر بو.