رێككەوتنێكی بانكی ناوەندی و ئەمریكا لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكرێت
  2023-11-11       1949       

ئاژانسی رەسمی هەواڵیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردەوە، بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی رێككەوتون لەسەر پاڵپشتیكردن و بەرزكردنەوەی باڵانسی پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار.

ئاوێنە: سەرچاوە حكومییەكە بە ئاژانسەكەی راگەیاندوە، لەماوەی چەند رابردودا، وەفدی بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بەرپرس لە چالاكییەكانی حەواڵەی دەرەكی، لە ئەبوزەبی چەند كۆبونەوەیەكی چڕیان ئەنجامداون و دانوستانەكان چەند بڕیارو میكانیزمێكیان لێكەوتۆتەوە كە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئاسانكردنی رێكارەكاتی تایبەت بە حەواڵە دەرەكییەكان لەڕێگەی دەروازەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی وتوە، هەردولا رێككەوتون لەسەر پاڵپشتیكردن و بەرزكردنەوەی باڵانسی پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە هەژمارەكانیان لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكان لەڕێگەی بانكی جەی پی مۆرگانەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو، چارەسەری ئەو كێشانەش كراوە كە پەیوەستن بەو حەواڵانەی رەتكراونەتەوەو رێككەوتن كراوە لەسەر ئەوەی كە رەتكردنەوەی حەواڵەكان پشتبەستو بێت بە هۆكاری بەهێز.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×