عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس هۆشداری داو رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە "تاوانەكانی بەردەوام بێ"، ئەوا "هێزەكانی بەرەی مقاوەمە بە كەس راناگیرێن."
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئێران، ئەو قسانەی عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی دیداری لەگەڵ كۆمەڵێك دەستەبژێرو خاوەن توانا زانسییەكانی ئەو وڵاتە هاتون.
خامنەیی وتویەتی"نەتەوە موسوڵمانەكان و تەنانەت خەڵكی ناموسوڵمانیش لە تاوانەكانی ئێستای رژێمی زایۆنی بەتەواوەتی توڕەن، ئەگەر ئەم تاوانانە بەردەوام بن، موسوڵمانانی جیهان و هێزەكانی بەرەی مقاوەمە، سەبریان سەردەكات و ئیدی هیچ كەسێك ناتوانێت رایانبگرێت."