یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی‌ بؤردوومانه‌كه‌ی‌ كۆیه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا
  2023-10-17       412       

یه‌كێك له‌و سێ‌ كه‌سه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردوومانه‌كه‌ی‌ سنووری‌ كۆیه‌ برینداربووبوون، گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

ئاوێنە: پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2023 له‌سنوری ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆكی‌ سه‌ر به‌ كۆیه‌، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك بۆردوومان كرا.

ئەمڕۆ له‌سنوری ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆك له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج، کە له‌ رووداوه‌كه‌دا سێ‌ كه‌س برینداربوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ شۆفێری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ و له‌ ره‌گه‌زی‌ نێره‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا، دوو برینداره‌كه‌ی‌ تر له‌ ره‌گه‌زی‌ مێن و له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاره‌سه‌ری‌ پزیشكدان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×