سەرۆك کۆماری پێشووی تورکیا داوا دەکات پرسی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا دابەش بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پرسی هەموارکردنی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا هاتووەتە ئاراوە.
ئاوێنە: عەبدوڵا گوڵ سەرۆکی پێشووی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەی بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە دەستووردا ڕایگەیاند،
دەشڵێت: ئەگەر بتوانین بە متمانەیەکی زۆرەوە و لە چوارچێوەی ماف و ئازادییەکی دیموکراسی و بنچینەیی گشتگیرتر چارەسەرێک بەدەست بهێنین، دەمانتوانی سەربەخۆیی و دڵسۆزی هەموو هاووڵاتیانمان بۆ نیشتمان بەهێزتر بکەین و نەهێڵین ئەو پرسە بگاتە ڕەهەندە ئیقلیمییەکان و بەم شێوەیە دەبێتە یاری زلهێزە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەشیدا بەوەی لە ڕابردوودا یەکێتی سۆڤێت و ڕووسیا و پاشان ئەمریکا ڕۆڵیان هەبووە لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ هاتنەئارای ئاشتی ناوخۆیی لە تورکیا.
عەبدوڵا گوڵ ڕاشیگەیاند، دەستووری ئێستای تورکیا ناتەبایی و کەموکوڕی تێدایە، بۆیە ئاشکرایە کە دەستوورێکی نوێ پێویستە.
هاوکات بە پێویستیشیزانی دەستووری نوێ ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ هەمووان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون لە هەموو ڕوویەکەوە زامن بکات.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی پێشوی تورکیا لە کاتێکدایە کە پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا پرسی داڕشتنی دەستوورێکی نوێی خستووەتەڕوو و ماوەیەکە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆمار و نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەوە باس دەکرێت.