حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەری فراوانبونی جەنگ بۆ بەرەكانی دیكە نزیك بۆتەوە لە قۆناغی لەدەست دەرچون.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ جەلیل عەباس جەیلانی، وەزیری دەرەوەی پاكستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی كردوەو لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس وتویەتی، هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ جێهێشتنی غەززە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، "تاوانێكی دیكە"ی ئەو وڵاتەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتوشیەتی، كات بۆ رێگەچارەی سیاسی بەرەو كۆتایی دەچێت و ئەگەری فراوانبونی جەنگ بۆ بەرەكانی دیكە لە قۆناغی لەدەستدەرچون نزیكبۆتەوە.