دوای ئەوەی دەنگۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە باشووری غەزە بڵاوبووەوە، سوپای ئیسرائیل ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
ئاوێنه: ماڵپەری BBC لە زاری جۆناسان کۆنریکەس وتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە:" ئاگاداری ئەنجامدانی هیچ ئاگربەستێک نین لە باشووری کەرتی غەزە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئاگاداری هیچ رێککەوتنێک نیم، راپۆرت و هەوالەکان لەوبارەیەوە دەبینم، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەردەستنییە کە ئەو هەواڵە پشتڕاستبکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردبوو، بەرپرسانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریکا و میسر رێککەوتوون و ئاگربەستیان لە باشووری کەرتی غەزە راگەیاندووە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی.