مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئێواره‌ی ڕایگه‌یاند، كرده‌وه‌كانی حه‌ماس نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ناكه‌ن، دژی كوشتن و توندوتیژی هه‌ردولان و پێویسته ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ رابگیرێت و هاوكاری به‌په‌له‌ش بگه‌یه‌ندرێته كه‌رتی غه‌ززه.
ئاوێنە: مه‌حمود عه‌باس له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نیكۆلاس مادۆرۆ هاوتا ڤهنزوێلییهكهی رایگه‌یاندوه، "سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی حه‌ماس نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ناكه‌ن، سیاسه‌ت و به‌رنامه و بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وانه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن وه‌ك تاكه نوێنه‌ری شه‌رعی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".
مه‌حمود عه‌باس ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل له هه‌ردولا دوپاتكرده‌وه و داوای ئازادكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و زیندانی و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ههردولاكرد و وتی، "توندوتیژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبون به شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتنه واژۆكراوهكان و به‌رخۆدانی ئاشتیانه‌ی جه‌ماوه‌ری و كرده‌وه‌ی سیاسی وه‌كو ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین جه‌ختیكرده‌وه، له سه‌ر پێویستی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و پاراستنیان و ڕێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی مرۆیی به‌په‌له به ڕوی كه‌رتی غه‌ززه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی و گه‌یاندنی ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نی به هاوڵاتیان.
مه‌حمود عه‌باس ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خۆی له ئاواره‌بونی هاوڵاتییان له كه‌رتی غه‌ززه نوێكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "ئاواره‌بون كاره‌ساتی دوه‌م ده‌بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا هاوده‌نگی خۆی و گه‌لی ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه ڕه‌واكانیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دوپاتكرده‌وه و ستایشی ئه‌و شێوازه‌ی كرد كه مه‌حمود عه‌باسی كرد كه په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ و دیپلۆماسی و ئاشتییه، جه‌ختیكرده‌وه كه بڕیاری ناردنی هاوكاری مرۆیی به‌په‌له‌ی داوه بۆ كه‌رتی غه‌ززه، داوای ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات.