ههریهك لهوڵاتانى (ئەمریکا، ئیسرائیلو میسر) لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لەباشوری کەرتی غەززە ڕێککەوتن.
ئاوێنە: بهگوێرهى ئاژانسێكى ههواڵى ڕۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە،ئەمریکاو ئیسرائیلو میسر لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لەباشوری کەرتی غەززە ڕێککەوتون، رێککەوتنەکەش لەئەمڕۆە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لهههواڵهكهدا هاتوه، "ڕێککەوتنەکەی ئەمریکاو ئیسرائیلو میسر، لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لەباشوری کەرتی غەززە، کردنەوەی دەروازی ڕەفەحی بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆی بۆ غەززە تێدایە"، لهبهرامبهریشدا بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەدا، ئاگاداری وەها ڕێککەوتنێک نینو زانیاریان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7ی ئهم مانگه، کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "باهۆزى ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردو لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لەپێنج هەزار موشەکییان ئاراستەی هەریەکە لەشارەکانی تەلئەبیبو سیدۆرتو بیئر سەبع کردوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەوشارانەی باشوری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماسو گروپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتۆتە هەزارو 400 کەس، کە لەو ژمارەیە 291یان سەربازن.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە نزیکەی دوو هەزارو 700 کەس، بریندارەکانیش 10 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لەکەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
نەتەوەیەکگرتوەکانیش بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە(ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماسو ئیسرائیل، زیاتر لەیەک ملیۆن کەس لەکەرتی غەززە ئاوارەبون.