وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان حهماسو ئیسرائیل‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی ئیسرائیل له‌غه‌ززه ڕانه‌گیرێت، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر بمێنێته‌وه.
ئاوێنه: حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، حكومه‌تی ئیسرائیلی ئاگادار كرده‌وه، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی له‌غه‌ززه نه‌وه‌ستن، سبه‌ینێ دره‌نگ دهبێتو فراوانكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگیش دژی ئه‌و وڵاته به‌دور نازانرێت، ئێرانیش ته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر نامێنێته‌وه.
وتیشی، "هیوادارین هه‌وڵه سیاسییه‌كان ڕێگریی له‌فراوانبونی شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌س نازانێت له‌كاتژمێری داهاتودا چی ڕوده‌دات، ئێرانیش ناتوانێت وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك بمێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌م دۆخه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌میانی دیدارهكهمدا له‌لوبنان، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا -سه‌رۆكی (حزب الله)ی لوبنان- زانیم كه هه‌مو سیناریۆكان خراونه‌ته سه‌ر مێز، ئه‌گه‌ر ئهمریكاو ئیسرائیل ئه‌م سیاسه‌ته ڕانه‌گرن، ناتوانرێت مه‌ودای شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنرێت".
شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسرائیل‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هه‌فته‌یه‌كی تێپه‌ڕاندو تائێستا ده‌یان كه‌س له‌هه‌ردولا كوژراون، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ش، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی لوبنان‌و قه‌ته‌ری كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دو وڵاته ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رفراونبونی شه‌ڕه‌كه‌ی تاوتوێكرد.