كەمێك بەر لە ئێستا سوپای ئیسڕائیل لە رێگەی تۆپهاوێژ و تۆپبارانكردنەكانیانەوە لە سێ بەرەوە هێرشێكی بەرفراوانیان بەسەر سنوورەكانی ناو خاكی لوبنان ئەنجامدا و زیانێك زۆری بە چەكدارانی حزبوڵای لوبنان گەیاند.
بەپێی رۆژنامەی The Guardianی بەڕیتانی، دەزگایەكی سەرەكی هەواڵگری دەوڵەتی ئیسڕائیل (مۆساد) لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" لە سێ بەرەوە هێزەكانیانن بە هاژەك (مووشەك) چەندین بەرەی سەربازی چەكدارانی حزبوڵای لوبنانیان كردوەتە ئامانج و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەمەش لە وەڵامی ئەو هێرشانەیە کە ئەو چەكدارانەیە كە لە ناو خاكی لوبنانەوە دەیکەنە سەر خامی ئیسڕائیل و بەشێوەیەكی گشتی هێزەكانی ئیسڕائیل چەندین ئامێری روپێوكاری بۆ هەر جووڵەیەكی چەكدارانی حیزبوڵای لوبنانیان لەسەر سنوورەكانی وڵاتەكەیان جێگیركردووە".
لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی حكومەتی لوبنان رایانگەیاند:" بەهیچ شێوەیەك سوپای لوبنان دەستێوەردانی لەم جەنگەدا نەكردووە ئەوەی دەگوزەرێت هێرشەكانی حزبوڵایە و سوپای وڵاتەكەیان لێی بێبەرییە".