سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له دانیشتوانی مه‌ده‌نی شاری غه‌ززه ده‌كات له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و تا ماوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئاوێنە: له‌به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا هاتووه: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، جه‌نگیان دژ به ئیسرائیل ده‌ستپێكردووه، شاری غه‌ززه بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگ، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ر ئێستا ماڵه‌كانتان چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و دۆڵی غه‌ززه بڕۆن".
ده‌شڵێت: "له پێناو ئاسایش و سه‌لامه‌تی خۆتان پێویسته تا كاتێكی نادیار نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان، تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن سوپای به‌رگری ئیسرائیله‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "پێویسته په‌ناگا گشتی و ناسراوه‌كانی شاری غه‌ززه چۆڵ بكرێن و نزیكبوونه‌وه له دیواری ئه‌منی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر كه‌سێك لێی نزیك ببێته‌وه، رووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه: "له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و سه‌لامه‌تی خێزانه‌كانتان پێویسته له‌سه‌رتان ماڵه‌كانتان چۆڵ بكه‌ن و هه‌ر ئێستا به‌ره‌و باشوری دۆڵی غه‌ززه بڕۆن".
رۆژی شه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئۆپه‌راسیۆنی "باهۆزی ئه‌قسا"ی راگه‌یاند و به مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیل و دواتریش چه‌كداره‌كانی دزه‌یان كرده ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل و به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌دان كه‌س كوژران و برینداربوون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی ده‌ستپێكرد و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له 1300 ئیسرائیلی كوژراون و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیشیان برینداربوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له هه‌زار و 500 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و زیاتر له شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.