هۆکاری بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکرێت
  2023-10-04       1390       

بانکی ناوەندی رایگەیاند، هۆکاری بەرزی بەهای دۆلار بریتییە لەوەی خواست لەسەر کاڵا و شمەک زۆرە بەڵام ئاستی حەواڵەی دەرەکی لە نزمیدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد بریهی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی انوەندی رایگەیاند:" هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئەوەیە کە ئاستی خواست و حەواڵەی دەرەکی هاوتا نیین".

وتیشی:" هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە خواستێکی زۆر لەسەر شمەک و کەلوپەلی هاوردە هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا رێژەی حەواڵەی دەرەکی لە ئاستی پێویستدا نییە".

هەر لەو میانەشدا رایگەیاند:" بانکی ناوەندی بەرپرس نییە لە ناردنی پشکی یاسای بودجە بۆ پارێزگاکان، بەڵکو ئەوە پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە کە بەرنامەی هەیە بۆ پارەدارکردنی پارێزگاکان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵیدا".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی:" هەندێک دەڵێن بانکی ناوەندی سیولەی نییە بۆیە پارە نانێردرێت بۆ پارێزگاکان، بەڵام ئەمە راست نییە، ناردنی پارە بۆ پارێزگاکان لە بەرپرسیارێتی بانکی ناوەندی نییە و بە پێچەوانەشەوە کێشەی نەبوونی سیولە و هیچ کێشەیەکی دیکەی دارایی لە بانکی ناوەندیدا بوونی نییە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×