بانکی ناوەندیی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکردو بهپێی یهكێك لهبڕیارهكان، لەساڵی داهاتوەوە تەواوی مامەڵە بازرگانییەکانی ناوخۆ بەدینار دەكرێت.
ئاوێنه: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی رایگەیاند؛ لەساڵی داهاتوەوە تەواوی مامەڵە بازرگانییەکان لەناوخۆدا لەدۆلارەوە بۆ دینار دەگۆڕێتو ئەو کارەش بەرێککەوتنی بانکی ناوەندیی و بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا کراوە.
وتیشی، دۆلاری ئەمەریکی تەنها دەدرێت بەو گەشتیارانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەنو تەواوی بازرگانییە ناوخۆییەکان دەبێتەوە بەدینار.
رونیشیکردەوە، ئێستا زۆربەی بازرگانەکان رویان لەسەکۆ فەرمییەکان کردوە بۆ دابینکردنی دۆلار بەنرخی (1320) دینار، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی نرخەکان و کەمکردنەوەی هەڵاوسان.