محه‌مه‌د ساعدی شاره‌زای كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌خنه‌ی له به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ گرت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ بونی زۆرێك له قاچاخچیه‌كان و مافیای دارایی گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند، بازرگانه نایاساییه‌كان بازاڕ و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراویان قۆرخكردوه.
ئاوێنە: محه‌مه‌د ساعدی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "حكومه‌ت به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌نرخی دراوه‌كان ده‌كه‌ن و فرۆشتنی دۆلاریان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه و ده‌سه‌ڵاتی دراو قۆرخكردوه، هه‌روه‌ها كاریان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنی فرۆشتن بۆ فرۆشتنی دراو پێی ڕێكاره یاساییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كه ناوبه‌ناو بازاڕی هاوته‌ریب به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش مافیای دارایی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشته‌وه‌یه كه یاری به‌نرخه‌كان ده‌كه‌ن و له‌نێوخۆیاندا ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دراوه‌كه به هه‌ندێك كۆمپانیای ئاڵ‌وگۆڕكردن به نرخێكی دیاریكراو بفرۆشن بۆئه‌وه‌ی وا بێت به نرخێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كرێت، یان له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قازانج له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه به‌ده‌ستبهێنن كه به نرخی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت هاورده‌یان كردوه.
ده‌شڵێت، "حكومه‌ت ده‌توانێت خواست له‌سه‌ر دۆلار كه‌مبكاته‌وه له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به كردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی كه كار له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار بكه‌ن به‌پێی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی، هه‌روه‌ها چونه ناو بازاڕی ئۆتۆمبێل بۆئه‌وه‌ی دۆلار بدات به هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل به‌كاریبهێنێت، به تایبه‌ت كه ئه‌م جۆره بازاڕانه كه دۆلار به‌كارده‌هێنرێن".