وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، فشارەكانی ئەمریكا لەسەر بانكی ناوەندی زیاتربوون و داوا لە عێراق كراوە ژمارەی بانكەكانی كەمبكاتەوە و لیژنەیەك بۆ رێككەوتن دەچنە ئەمریكا.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی راگەیاند:" ئەوەی ئێستا پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە بەشێوەیەكی گشتی هەنگاوی تەكنیكی و هەلومەرجی ناوخۆی عێراق بوون، بەڵام لە ئێستادا بابەتەكان بابەتی سیاسیشیان چووەتە سەر و هێندەیتر كاریگەری لەسەر نرخی دۆلارا داناوە".
وتیشی:" فشارەكانی ئەمریكا لەسەر بانكی ناوەندی زیاتر بوون و سەرەڕای ئەوەی سەرژمێرییەكی درشتیان لەسەر ریفۆڕمی بانكی ناوەندی عێراق كردووە و كەمێك هەلومەرجەكانیان بە پەسەند زانیوە، بەڵام هێشتا گلەی و گازندەكانیان لەسەر سپیكردنەوەی دۆلار و بردنەوەی پارە بۆ دەرەوەی عێراق هەیە".
وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی باسی لەوەشكردووە:" لە سەردانەكەی لیژنەی گەنجینەی ئەمریكا بەشێوەیەكی راشكاوانە داوایان لە عێراق كردووە ژمارەی بانكەكانی كەمبكاتەوە، بەهۆی ئەوەی بۆ عێراقێكی بچووك 82 بانك ژمارەیەكی زۆرە و بەشێوەیەكی زۆریش یەكدەگی وزەی ئەمرمیكا كەمی كردووە و بەشێوەیەكی گشتیش ئەمە وایكردووە نرخی نەوت بەرزببێتەوە، كەم كردنەوەی بەرهەمهێنانی نوتی سعودیەش لەولاوە بوەستێت، بۆ ئەوەی ئەمریكا نرخی نەوت داببەزێنێت پێویستە رەچاوێ سێ سیناریۆ بكات، ڤەنزوێلا، لیبیا و ئێرانە".
روونیشیكردووەتەوە:" بەهۆی ئەوەی ئێمە كاڵاكانمان هاوردەی ئێرانە و ئێرانیش پێویستی بە دۆلاری ئەمریكییە و ئەمریكاش رێگە بەم هەنگاوە نادات، بەشێوەیەكی گشتیش ئەمانە هەموویان هۆكارن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری لەسەر نرخی دیناری عێراقی و دۆلارای ئەمریكی دابنێت".