بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٥ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار و ٦٣٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٦٣٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٥ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار و ٦٣٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٦٣٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.