عێراق…ڕۆژانە ٥٠ بۆ ٧٥ كیلۆگرام زێڕ هاوردە دەكرێت
  2025-01-12     

وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڵاوی کردەوە، هاوردەكردنی زێڕ بۆ ناوخۆی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٥ كیلۆگرام زێڕ هاوردە دەكرێت.

ئاوێنە: عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی زێڕ بۆ عێراق بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی ڕایگەیاند، هاوردەكردنی زێڕ بۆ ناوخۆی عیراق زیادیكردووە و ڕۆژانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٥ كیلۆگرام زێڕ هاوردە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كاری سەنتەرەكانی پشكنینی زێڕ لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بەردەوامە و بەم دواییانەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هاوردەكردنی زێڕ بۆ ناوخۆی وڵات بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

وتیشی، لە سەنتەرەكانی پشكنینی زێڕ لە فڕۆكەخانەكان، ئاسانكاری تەواو بۆ زێڕنگەرەكان كراوە و لەڕێگەی ئامێری پێشكەوتوو بە كاتێكی كەم پشكنین بۆ زێڕەكانیان دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی خاوەنی ئامێری وردبینی پێشكەوتووە بۆ زێڕ، كە جگە لە ئاسانكارییەكانی بۆ زێڕنگەران، ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی ئابووری وڵات و بەكاربەر.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×