بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٨ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆنو ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٨ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٣ ملیۆن و ٣٩٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.