بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی دابەزی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 195 ملیۆن و 979 هەزار و 697 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 38 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و157 ملیۆن و 858 هەزار و 697 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 154 هەزار و 150 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 154 هەزار و 100 دینار.
دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق 195 ملیۆن و 440 هەزار و 480 دۆلاری خستەبازاڕەوە كە بڕی 170 ملیۆن و 410 هەزار و 480 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە، هەروەها 25 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش بو.