توركیا سێ مه‌رجی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادا نییه.
ئاوێنه: سێ مه‌رجه‌كه‌ی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له‌داشكاندنی 13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، کشاندنەوەی سکاڵای دووەمی عێراق لەدادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس کە تێیدا داوا لەئه‌نكه‌ره دەکرێت قەرەبوی عێراق بکاتەوە لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020.
هەروەها لەبەرامبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی کوردستان، داوای شایستە داراییەکانی کۆمپانیا تورکییەکانیان کردووە، بۆ هەر بەرمیلێک 7 دۆلار.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌رجانه، سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌پێی بڕیاره‌كانی دادگای فه‌ره‌نسا قه‌ره‌بویه‌كی زۆر كه بڕه‌كه‌ی چوار بۆ پێنج ملیار دۆلار ده‌بێت ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا‌و ده‌بێت بیداته‌وه عێراق، ئه‌مه‌ش بارگراناییه‌كی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئابوری توركیا له‌ئێستادا.
وتبشی، له‌ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادا نییه... عێراق‌و توركیا به‌مه‌رجه‌كانی یه‌كدی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رازی نین.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، توركیا چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه داوا ده‌كات سوود له‌و هه‌نارده‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكیش وه‌ربگرێت.
سه‌باح سوبحی ئه‌وه‌شی وت، توركیا كارتی ئاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و مه‌به‌ستییه‌تی به‌رامبه‌ر به‌عێراق به‌كاریبهێنێت، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو دۆسیه‌ی په‌كه‌كه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش دوو كارت و مه‌رجی دیكه‌ی توركیان و ده‌یه‌وێ به‌رژدی كاریان له‌سه‌ر بكات، كه عێراق به‌هۆیانه‌وه زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت.
به‌بۆچونی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌دۆسیه‌ی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عێراق به‌پله‌یه‌ك و هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی دوو توركیاش به‌پله‌ی سێیه‌م دێت.
ده‌شڵێت، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌فشاری وڵاتێكی زلهێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سازش بكات.
رۆژی 25ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان‌و کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دادگاكه بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراق دا‌و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.
پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس، رۆژانە 445 هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستان‌و عێراقەوە هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌كرا کە 370 هەزار بەرمیلی لەهەرێمی کوردستان‌و 75 هەزار بەرمیلەکەی دیکەش نەوتی کەرکوک بوو.